کەلار
ئاکنجی کەلار / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەلار شارێکی باشووری کوردستانە، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، ھەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە. شاری کەلار، کە سەنتەری قەزای کەلارەو ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (پارێزگای گەرمیان) دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٧٧ ھەتا ١٩٨٧ کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتووانی تۆمارکردووە، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە زیاتر لە٢٥٠٬٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.[3]
زانیاریی خێرا کەلار, وڵات ...
کەلار | |
---|---|
بە عەرەبی: کلار بە ئینگلیزی: Kalar | |
پۆتانەکان: 34.62805°N 45.31852°E / 34.62805; 45.31852 | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[1] |
پارێزگا | پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان |
قەزا | کەلار |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢١٦ مەتر (٧٠٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٢٢٦،٥٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | کەلاری |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی، کەلھوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[2] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دایخە