دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)
ڕێکخراوێکی تیرۆرستی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (بە عەرەبی: الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بە کورتە ناوی دولة الاسلام بوو، گرووپێکی ئیسلامی لە عێراق و سووریا بوون کە خۆیان بە وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەزانی و چەندین ناوچە لە باکووری عێراق و سووریایان کۆنترۆڵ کردبوو. ئەم گرووپە لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادی، لە شۆڕشگێڕانی جیاوەبوو لە تۆڕی ئەلقاعیدە، بەڕێوە دەبرا. گرووپەکە لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق، سووریا، سوپای ئازادی سووریا، کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی ھەرێمی کوردستان لە شەڕدا بوون.
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (دولت ئيسلام ) | |
---|---|
الدولة الاسلامیة فی العراق والشام بەشدار لە جەنگی عێراق، یاخیبوونی عێراقی و شەڕی ناوخۆیی سووریا | |
ساڵانی چالاکیی | ٢٠٠٣ - ھەنووکە[1] |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفییەت سەلەفی-جیھادی دژە شیعە دژە مەسیحی دژە ئێڵ جی بی تی[2] |
سەرکردەکان | ئەبووبەکر بەغدادی (٢٠١٠–٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) † ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩–۲۰۲۲) † ابونورالدین رستم اف †(۲۰۱۴ - ۲۰۱۶) |
شوێنگەسەرەکییەکان | مووسڵ - تکریت - فەلووجە (عێراق) ڕقە (سووریا) |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | عێراق سووریا تورکیا ئەفغانستان[3] لیبیا[4] سۆماڵیا ڕۆژاوای ئەفریقا[5] پاکستان میسر یەمەن |
ھێز | نەزانراو |
بەشێکە لە | ئەلقاعیدە ٢٠٠٤[6] - ٢٠١٣[7] |
درووست بووە وەک | جەماعەت ئەلتەوحید وەلجیھاد ئەنجومەنی شوورای موجاھیدین دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق |
ھاوپەیمانان | بۆکۆ حەرام (٢٠١٥–٢٠١٦) سوپای خالید کوڕی وەلید |
دوژمنان | یەکینەکانی پاراستنی گەل
پارتی کرێکارانی کوردستان[8] سپای موجاھیدین[15] سوپای ئازادی سووریا[16] لیبیا توونس[17] ئوردن[18] فەڕەنسا |
جەنگەکان/شەڕەکان | جەنگی عێراق یاخیبوونی عێراقی شەڕی ناوخۆیی سووریا[19] |
داعش تا ئەو ڕادە توند و تیژە کە لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی تریشدا (وەک بەرەی نوسرە) بە شەڕ ھاتووە و لە (شوباتی ٢٠١٤)دا ئەیمەن ئەلزەواھیری، ڕێبەری ئەلقاعیدە بە فەرمی ڕای گەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ھیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە.[20] داعش لە سووریادا سەرکەوتنی زۆری بە دەست نەھێنا و لەلایەن بەرەی نوسرە تێکشکانی زۆری بینی، بەڵام لە (حوزەیرانی ٢٠١٤)دا توانی شاری مووسڵ، دووھەمین شاری گەورەی عێراق، داگیر بکا.[21] لەگەل ئەوەشدا سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ترەمپ باراک ئۆباما و ھیلاری کلینتۆنی بەوە تۆمەت بارکرد بەوەی ئەو دەستی ھەبووە لە دامەزراندنی داعش[22] و ھەروەھا ئەمە تەنھا قسەیەک نییە تەنھا لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کرابێت و گومانێک بێت بەڵکو لە ڤیدیۆیەک کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی داعشن تەنانەت ڕێکخراوی ئەلقاعیدەش بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[23][24][25] لەناوچوونی گرووپەکە لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە ڕاگەێندراوە، بەڵام ھەندێک لە ئەندامەکانی ھێشتا وەک خانەی مردوو لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا ماونەتەوە.