سۆمەر
شارستانیەتێکی کۆنی کورد و ناوچەیەکی مێژوویی لە باشووری نێوان چۆمان / From Wikipedia, the free encyclopedia
سوومەر یان سوومێر (بە ئینگلیزی: Sumer) نەتەوەیەکن کە لە بەشی باشووری مێزۆپۆتامیا ھاوچەرخ لە سەرەتای ھەزارەی سێیەمی پێش زایینەوە لە گۆرەپانی سیاسی و ژیاریدا دەرکەوتن، گومان دەبرێت ئەوان لە ناوچەکەدا لەسەرەتایی سەردەمی نیمچە نووسینەوە ھەبووبن، زانیارییەکان سەبارەت بە نشینگەی یەکەمی ئەو ھۆزانە و ئەو ڕێیەی کە بۆ گەیشتن بەخاکی باشووری مێزۆپۆتامیا گرتیانە بەر تا ئێستاش نادڵنییان، چەندین بیروڕا ھەن سەبارەت بەنشینگەی یەکەمی سوومەرییەکان و کەی و چۆن ھاتن بۆ باشووری مێزۆپۆتامیا. سۆران حەمەڕەش دەڵێ ئەمان لە باکووری کوردستان و ئانادۆڵ ھاتونەتە باشوور. بەگوێرەی توێژینەوەیەکی دکتۆر ئاسۆس محەممەد مەلا قادر[1] خۆری گەلی سۆمەری لە سەروبەندی ساڵی ١٩٠٠ ب.ز. دا بەرەو ئاوابوون دەچێت و ئەم گەلە بەرەو تەفروتونا بوون دەچێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زمانەکەیان وەک زمانی زانست و ئایین و گەردوونناسی ھەتا وەکوو کۆتایی لەناوچوونی نووسینی مێخی لەناو زمانەکانی دیکەدا خۆی ڕاگرت .
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زمان و ئایین ئاین : سۆمەریەکان زۆر خوداوەندیان پەرستووە ئەوان دوور بوون لە یەکتاپەرستی ئەوان باوەڕیان وابوو خوداوەندەکان دەخۆن و دەخۆنەوە ژن دێن . هەر شارێکش خوداوەندێکی خۆی هەبوو لە بەناوبانگترین خوداوەندەکانیان ئانۆ : باوکی هەموو خوداوەندەکان بوو خوداوەندی ئاسمان ئەنلیل : خودەوەندی با بووە بە خوداوەندی دەسەڵاتش ناسراوە زۆرجار ڕکابەری ئانۆی کردووە ئەنکی : خوداوەندی زەوی بووە بەپێی باوەڕی سۆمەریەکان ئەو خوداوەندە دۆستی مرۆڤ بووە لەوانەیە بەهۆی کشتوکاڵ وایان وتبێ ننار : خوداوەندی مانگ بووە لە شاری حەڕان لە کوردستان دەپەرسترا ئەکەدیەکان پێیان دەگوت سین ئۆتۆ : خوداوەندی ڕۆژ بووە ئەکەدیەکان پێیان دەگووت شمش ئەو خوداوەندە لە میلەکەی حاموڕابی بەرامبەر حاموڕابی وێنەی کێشراوە کە حامورابی یاساکانی لێ وەردەگرێ ئینانا : خوداوەندی جەنگ و دەسەڵات بووە هەسارەی زوهرە بووە بابلیەکان پێیان دەوت عەشتار (ئیشتال ) خالتی : خودەوەندی دەوڵەتی ئۆرارتۆ بووە لەشاری مەساسیر (ڕەواندوز ) دەپەرسترا مەردۆخ (بێل ) : خوداوەندی شاری بابل بووە هاوسەرەکەی ناوی صربانیتم بووە ناوی اربیل (بیل ) بەناوی ئەو خوداوەندەیە چونکە لەشاری هەولێرش دەپەرسترا زمان لەلێکۆڵینەوەکانی نووسەرە ئەورووپییەکاندا دەبینین کە دەڵێن زمانی سومەری زمانێکی تەک بنەماڵەیە. ئەمان قیاسی ئەم زمانەیان لەگەڵ زۆر زمان کردووە تەنانە سانسکریت بەڵام لە ئاکامدا وتوویانە ئەم زمانە تەک بنەماڵەیە و پێوەندیی بە ھیچ زمانێک نییە، بەڵام دوکتور سۆران حەمەڕەش لە لێکۆڵینەوەکانی دەری خست ئەم زمانە زۆر لە کوردی ئەمڕۆ نزیکە و زمانێکە ھێندوئەورووپی[2]
جلی گودا پاشای سوومەری بەتەواوی شێوەی جلی ڕێبەری ئێزەدییە کوردەکان دەدا
ب- سەبارەت بەو پەیکەرە گەورانەی ھەندێک جار یاریدەدەرن بۆ دیاریکردنی ڕیشە و بنەڕەتی سۆمەرییەکان، ئەوا لێکۆڵینەوە ئەنپرۆپۆلۆجییەکان ئاماژە بەوە دەدەن پەیکەرە دۆزراوەکانی شارە سوومەرییەکان بەڵگەی یەکلاکەرەوە و ڕوونیان نییە سەبارەت بە ڕەگەزی ھۆزە سوومەرییەکان و ئاماژە دەدەن بەوەی تێکەڵ بوونێکی ڕەگەزی لەدێر زەمانەوە ھەیە، سیفەتەکانی گەلانی حەوزی دەریای ناوەڕاستی تێدایە کە سەریان درێژە و سیفەتەکانی گەلانی ئەورووپای ناوەڕاست و ئەرمینیا کە سەریان خڕە.
ج-سەبارەت بە بەڵگە وەرگرتنی پەیوەست بە بەڵگەی پەیکەر و ھەڵکۆڵراوەکان کە سوومەرییەکان نەخشاندبوویان، ئەمەش ئاڵۆزە و ناتوانین لە ناسینی ڕەگەزی سوومەرییەکاندا سوودی لێ وەربگرین، وادەردەکەوێت ئەوەی کاربەری دەکات بە وێنەی شێوە مرۆڤەکان لەھەڵکۆڵیندا شێوەی ھونەری باو بێت بەپلەی یەکەم و وێنەی ڕاستی شێوە مرۆڤەکان و سیفەتە ڕاستییەکانیان نەبێت، بۆیە چەند شێوەیەکی ھاوشێوەی ئەو شێوانەی کە سوومەرییەکان لەچەند ناوچەیەکی دوور لە وڵاتی سوومەری دەیاننەخشاندن وەک ناوچەی ماری لەناوەڕاستەکانی فوراتدا ھەن. لەئەنجامی ناڕوونی بەڵگەی پەیوەست بە ڕەگەزی سوومەرییەکان لێکۆڵەران ناکۆکن لەسەر دیاریکردنی نشینگەی سەرەکییەکان وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا چەندین ڕاوبۆچوون دەرکەوتن لەسەر ئەوە کە ھیچ کامیان نەگەیشتوونەتە پلەی دڵنیایی و بێگومانی، لەوڕایانە ئەوەیە سوومەرییەکان لەناوچەی شاخاوی ڕۆژھەڵاتەوە ھاتوون بۆیە دەیانبینین پەرستگاکانیان لەسەر سەکۆی پلیکانەیی بەرزی ھاوشێوەی ناوچەی شاخاوی بنیاد ناوە، بەڵام پەرستگاکان و شوێنە پیرۆزە سەیرکراوە بەرزەکان لە زۆر شوێنی جیھاندا لە چین و ڕۆژھەڵاتەوە تادۆڵی نیل لەڕۆژئاوا ھەبوون، ناکرێت ڕاڤەی ئەوە بکەین بەڵام ئەوە ئەنجامی حەزی گشتی مرۆڤە لە پیرۆز ڕاگرتنی پەرستراوەکاندا بە بەرز دروستکردنی شوێنیان لەسەرووی ئاستی مرۆڤەوە، دەستەیەکی دیکە پێی وایە سوومەرییەکان لە دۆڵی سندەوە یان لەباشووری بلوجستانەوە ھاتوون، بەڵگەشیان ئەوەیە لێکچوونی ژیاری نێوان ژیاری دۆڵی سندوژیاری سوومەری ھەیە، ئەم دەستەیەی زانایان پێیان وایە سوومەرییەکان بەدوو کۆچ ھاتوون یەکێکیان لەڕێگەی دەریاوە بەکەنداوی عەڕەبیدا ئەوی دیکەش لەڕێگای وشەکانی لەئێرانەوە، ئەوانەی دەڵێن یەکێک لەکۆچەکان لەڕێگەی کەنداوی عەڕەبییەوە ھاتووە پشت دەبەستن بەچەند چیرۆک و ئەفسانەیەکی ئیغریقی گوازراوە لەبنەڕەتییەکی سوومەرییەوە کە سومەرییەکان و دەریا پێکەوە دەبەستێتەوە ھەروەھا بڵندی پایەی بەرزی دەریا کە لەبیروباوەڕی سوومەرییە یەکەمینەکاندا ھەیە ئەو پەیوەندییە پتەوەی کە سوومەرییەکان دەبەستەوە بە وڵاتی دلمون (بەحرەینی ئەمڕۆ)و، دواجار ئەو ڕایەی زیاتر وەردەگیرێت ئەوەیە سوومەرییەکان لەدەستەی ئەو ھۆزوگەلە ناوچەییانەن کە لەدێر زەمانەوە لەعێراق نیشتەجێ بوون و لەدەرەوە نەھاتوون بەڵکوو لەبەرەی باکوورەوە بەرەو باشوور کشاون لەبەشی باشووری عێراقدا لەدێر زەمانی پێش مێژووەوە نیشتەجێ بوون لەگەڵ دانیشتووانە ناوچەیییەکاندا تێکەڵ بوون، ئەوانەی بەناوی فوراتییە یەکەمینییەکان ناسیمانن، ناوی سوومەرییەکانیش پێک ھاتووە لەناوی ئەو وڵاتەی کەتیایدا بوون (وڵاتی سوومەر) وەک ئەکەدی و بابلییەکان، ئەو پەیوەندی یە ژیارییەی لەنێوان سوومەرییەکان و دانیشتووانی ناوچەیی ناوچەکەدا پێشینەیان بوون پشتگیری ئەم ڕایە دەکات، ھەروەک ھەواڵ و جێدەستە سوومەرییەکانی وەک ئەدەب و چیرۆک و ئەفسانە و ڕێوڕەسم و بیروباوەڕ کەمۆرکێکی ناوچەیی ناسراونا نامۆ بەکەشی وڵاتی دۆڵی ڕافدەین پشتگیری ئەو ڕایە دەکەن.
بنەڕەتی سوومەرییەکان و ڕێگەی ھاتنیان بۆ باشووری عێراق ھەرچۆنێک بێت بێگومان ئەوان بەشدارییەکی کارایان ھەبووە لە دروستکردن و گەشەدان بەژیاری عێراق لەھەزارەی سێیەمی پێش زاییندا و مۆرکێکی تایبەتیان بۆ زیاد کردوە تا ئاستێک دەدرێتەوە پاڵ ئەوان و بەناوی ئەوانەوە نووسراوە ھەرچەندە ئەو ژیارانەی لەعێراقی کۆندا دامەزراون بەتەنھا بەرھەمی سوومەرییەکان نەبوون بەڵکوو ھەموو ئەوھۆزانەی لەم بەشەی جیھاندا سەقام گیر بوون بەشدار بوون لە پێکھێنان و گەشەسەندندا چ فوراتە یەکەمینییەکان بن یان ھۆزە عەڕەبییە کۆنەکان یان ھۆزە سوومەرییەکان یان جگە لەوان تا ئاستێک ناتوانین ژیاری سوومەری یان ئەکەدی لەڕەگەزە ژیارییەکانی دیکە جیا بکەینەوە.