عەرەبەکانی ئێران
گروپێکی نەتەوەیی لە ئێران / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەرەبەکانی ئێران بە عەرەبەکانی کەناراوەکانی ڕۆژھەڵات و باکووری کەنداو دەوترێت. ئەو عەرەبانەن کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی نەخشەی ڕامیاری ئێراندا ھەن بەپێی ئاماری فەرمی حکومەتی ئێران ژمارەیان لە ٢٪ بۆ ٢.٧٥٪ لە ژمارەی دانیشتووانی ئێران پێکدەھێنن[1]، زۆربەی عەرەبەکان لە پارێزگاکانی باشووری ئێران نیشتەجێن، کە ناوچەکانی کەناراوەکانی ڕۆژھەڵات و باکووری کەنداون، ناوچەکان ئەمڕۆ پێیان دەوترێت خووزستان، بووشێھر و ھورمزگان، جگە لە ژمارەیەکی کەم لە پارێزگای خۆراسان لە نزیک سنووری ئەفغانستان، و لە ناوچەکانی دیکە لە ناو جەرگەی فارسەکان، و ئەمانە ناسراون بە عەرەبی فارس.[2]