نەتەوەکانی ئێران
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەتەوەکانی ئێران یان گەلانی ئێران زۆرینەی حەشیمەتی نیشتەجێی ئێران (دەوروبەری سەتا ٦٧–٨٠ی ئاپوورەی ئێران) خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئێرانین.[2][3]گەورەترین گرووپەکانی ئەم پۆلێنبەندییە بریتین لە فارسەکان (کە زۆرینەی ئاپوورەی وڵاتی ئێران پێک دێنن) و کوردەکان؛ و کۆمەڵگا چکۆلەکانی دیکە بریتی لە گیلەکەکان، مازەنییەکان، لوڕەکان، تاتەکان، تالشییەکان و بەلووچەکان.
دانیشتووانی ئێران بەپێی نەتەوە (کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی)[1] | ||||
---|---|---|---|---|
نەتەوەکان | ڕێژە | |||
فارسەکان | ٥٣% | |||
ئازەرییەکان | ١٦% | |||
کوردەکان | ١٠% | |||
گیلەکەکان و تەبەرییەکان | ٨% | |||
لوڕەکان | ٦% | |||
تورکمانەکان و قەشقایییەکان | ٢% | |||
عەرەبەکان | ٢% | |||
بەلۆچەکان | ٢% | |||
ئەوانەی تر | ١% |
تورکەکان کە کەمینەیەکی بەرچاو و سەتا ٧–٢٤ ئاپوورەی ئێرانن، گەورەترین گرووپی ئازەربایجانین. تورکەکان دووھەمین گەورە ئەتنیکی نێو ئێران و گەورەترین کەمینەی نیشتەجێی ئێران. گرووپە تورکەکانی دیکە بریتین لە تورکمانەکان و قەشقایییەکان.
عەرەبەکان سەتا ٢ بۆی سێی ئاپوورەی ئێران پێک دێنن. وێڕای ئەمانە پاشماوەی ئاپوورەی ئێران کە نزیکەی سەتا ١ی خەڵکی نیشتەجێی ئێرانە بریتییە لە چەندین گرووپی چکۆلەی دیکە کە دەتوانین ئاماژە بدەینە ئاسوورییەکان، ئەرمەنییەکان، جورجییەکان، چەرکەسەکان و مەندایییەکان.
سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ی زایینی کۆی ئاپوورەی ئێران کەمتر لە دە ملیۆن کەس بوو و گرووپە ئەتنیکییەکان بەم جۆرە ئەو ئاپوورەیان پێک دێنا: شەش ملیۆن فارس (سەتا ٦٠)، دوو و نیو ملیۆن ئازەری (سەتا ٢٥)، ٠٫٢ی ملیۆن مازەنی و گیلەک (ھەر یەکەیان سەتا ٢).