ئەیمی لی
ھونەرمەندێکی ڕۆکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.
ئەیمی لی | |
---|---|
Amy Lee | |
لەدایکبوون | Amy Lynn Lee ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ) ڕیڤەرساید |
زانکۆ | |
پیشە | گۆرانیبێژ، گۆرانینووس |
شێواز | مۆسیقای ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک، نیو مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ، سیمفۆنیک مێتاڵ |
مناڵ | جاک هارتزلەر |
وێبگە | https://amyleeofficial.com/ |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | ڕۆک |
ئامێرەکان | پیانۆ، گیتار، گۆرانیبێژی، ھارپ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٥–ئێستا |
کۆمپانیاکان | ئێپیک، وایند-ئەپ، ئی ئێم ئای |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | ئێڤەنێسنس، دەیڤ ئێگەر، سیزەر |
وێبگە | www.amyleeofficial.com www.evanescence.com |
واژوو | |
بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە.[1] لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.
ئەو نووسەرانەی کە کاریگەرییان لەسەر لی داناوە ئەمانەن: مۆزارت و دانی ئێلفمان.[2] لە ناو گۆرانیبێژەکانیشدا کەسانێک وەک بیۆرک، تۆری ئامۆس،[2]پڵەمب[3] و شێرلێی مانسن کاریگەریان لەسەری ھەبووە.[4] ئەیمی لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی باشترین نووسەری مۆسیقای بردەوە لە بڵاوکراوە مۆسیقییە جیھانییەکان[5] و لە ٢٠١٢دا خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی بردەوە لە دیاری خوا ئاڵتونییەکانی ڕیڤۆڵڤەردا[6] و ھەروەھا ناوی خواوەندی ساڵی لێنرا لەلایەن خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر.[7] لە پاڵ ئەوانەشدا، ساڵی ٢٠١٥، خەڵاتی باشترین نووسەری ساوندتراکی فیلمی بردەوە بۆ فیلمی ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج لە فیستیڤاڵی فیلمی جیھانی مووندانسدا.[8]