دەروازە:زانست
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانست چییە؟زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن. لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد. ھەنووکە ٩٨٨ وتار لە دەروازەی زانستدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوتیشکی گاما (بە ئینگلیزی: Gamma Ray) تیشکێکی کارۆموگناتیسییە بەمەش لە شەپۆلەکانی ڕووناکی دەچێت بێجگە لەوەی کە درێژی شەپۆلەکەی زۆر لە درێژی شەپۆلی ڕووناکی کورتترە واتا لەرەی شەپۆڵی زیاترە لەھەریەک لە (حەوت جۆرەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی) وزەیەکی زۆر بەرزی ھەیە و بە خێرایی ڕووناکی دەردەچێت، توانایەکی زۆری لە تێپەڕبوون بە ناو تەنەکاندا ھەیە، تەنھا ئەو بەربەستە ئەستوورانە نەبێت کە لە قوڕقوشم دروست کراون. ئەم تیشکە بەھۆی وزەکەیەوە دەناسرێتەوە، تیشکی گاما وزە زۆر بەرزەکان کە زاناکان تێبینیان کردوون لە ناوچە گەرمەکانی گەردوونەوە بێن، گەردیلە تیشکدەرەکان و تەقینەوە ناوکیەکان تیشکی گاما بەرھەمدەھێنن. ئەم تیشکانە دەتوانن شانەی زیندوو بکوژن، بۆیە لە بواری پزیشکیدا بۆ لەناوبردنی شانە شێرپەنجەییەکان بەکاردێن. تیشکی گاما ناتوانێت بە تەواوەتی بەرگە ھەوای زەوی ببڕێت بۆیە زاناکانی گەردوونناسی دەزگای کەشفکردنی تیشکی گاما لەسەر مانگە دەستکردەکان دادەنێن. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
زانای ھەڵبژێردراوسێر ئایزک نیوتن، فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفی سروشتی، کیمیاگەر و زانای ئیلاھیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانی ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەی کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووی مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت. لە بیرکاریدا، نیوتن ئیعتیباری گەشەپێدانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریی لەگەڵ گۆتفرید لایبنیتسدا کردە دووکوتەوە. ئەو ھەروەھا بیردۆزی دووڕستەییی گشتی پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو شێوازە کە ئەمڕۆکە شێوازی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانی فانکشنی پێ دەڵێن. بە پێی کتێبی مایکڵ ھارت کە لە سالی ١٩٧٨ دا بڵاوی کردەوە تیایدا ناوی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی نووسیوە و بە پێی پلە ڕێکیخستوون، نیوتنی لە پلەی دووەمدا داناوە. مێژووزەوی تەمەنێکی دوور و درێژی ھەیە کە دەگەڕێتەوە ملیارەھا ساڵ بەر لەئێستا زانایان گەیشتونەتە ئەو ڕاستیەی کە زەوی لە وردە مادەی لە ژمار نەھاتوو پێکھاتووە کە بەتینێکی یەکجار زۆر تەقیوەتەوە ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە ھێشتا ھەستی پێ دەکرێ زاناکان سەرەتا دەیانووت ئەو تەقینەوەیە ۲ ملیارد ساڵ بەر لەئێستا بووە. بەڵام لێکۆڵینەوە وردەکان دەریانخست کە ئەو تەقینەوەیە نزیکەی ١٥ملیار ساڵ بەر لەئێستا بووە. ساڵی ١٩٥٤ زانای ئەمریکی (ئیلسۆسترنبورگ بارگ ھۆڕن) توانی لە ناو گابەردە کۆنەکاندا شوێنەواری بەکتریایەک بدۆزێتەوە کەلە ۳ملیار و ٥٠٠ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا لەسەر زەوی ژیاوە بەمەش زاناکان بۆیاندەرکەوت کە تەمەنی زەوی لەوە زیاترە کە ئەوان بۆی دەچوون. یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکی زانستیت ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو«دەرگاکانی زانست دەبێت بۆ ھەموو کەس ئاواڵە بن، ھەر شوێنێک مەزرای لێیە، ھەر شوێنێک مرۆڤی لێیە، پێویستە کتێبیشی لێ بێت.»
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |