خولی ئەورووپا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خوولی ئەوروپی - یۆرۆپالیگ پاڵەوانییەتییەکی ساڵانەیە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا سەرپەرشتی دەکرێ ، یانە بەشداربووەکانی ئەم خولە لەسەر بنەمای ئەوە دیاری دەکرێن کە هەر یانەیەك لە پلەی پێنجەم کۆتایی پێبێنێت لە خوولی ووڵات ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت ، خوولی ئەوروپی بە دووەم بەھێزترین خول دادەنرێت لە دوای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.[1] یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا بووە براوە کاتێ لە یاری کۆتایی توانی لە یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بباتەوە لە دەبلنـی پایتەختی ئێرلەندا
ڕێکخراوە لەلایەن | یۆفا |
---|---|
دامەزراندن | جامی فێڕس - Fairs Cup ( ١٩٥٦ - ١٩٧٣ )
جامی یەکێتی ئەوروپی - UEFA Cup ( ١٩٧٣ - ٢٠٠٩ ) خوولی ئەوروپی - Europa League ( ٢٠٠٩ - ئێستا ) |
ناوچە | ئەوروپا |
ژمارەی تیمەکان | ٣٢ |
شیاو بۆ | چامپیۆنزلیگ - جامی سووپەری ئەورووپا |
کۆتا پاڵەوان | یانەی ئەتڵانتا (یەکەمین نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | سێڤیلیا (٧ نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | Official website |
لە ساڵی ١٩٥٦ دا بۆ یەکەم جار ئەم پاڵەوانێتییە ئەنجامدرا لە ژێر ناوی جامی فێڕس - Fairs Cup (فێڕس کەپ) تا وەرزی ١٩٧٢ - ١٩٧٣ کە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ جامی یەکێتی ئەوروپا - UEFA Cup (یویفا کەپ) بەڵام دواتر و لە وەرزی ٢٠٠٩ - ٢٠١٠ دا و لەو کاتەوە ناوەکەی بۆتە خوولی ئەوروپی - Europa League (یۆڕۆپالیگ)[2][3] تا ئێستا ٢٩ یانە بوونەتە پاڵەوانی خولەکە ، یانەی سیڤیلییەی ئیسپانی هەڵگری زۆرترین بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە بەکۆی حەوت جار