سەددام حوسێن
سەرۆکی پێشووتری عێراق / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەددام حوسێن عەبدولمەجید تکریتی (بە عەرەبی: صدام حسين المجيد التكريتي؛ ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧[kurdish-alpha 1] – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦) کەسایەتییەکی سیاسیی عێراقی بوو، لە ماوەی ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ تا ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق بوو.[4] سەددام ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی بەعس بوو، کە دواتر لقی عێراقی لێ جیاکرایەوە. بیروباوەڕی ئەو حیزبە تێکەڵەیەک بوو لە عەرەبیی نەتەوەیی و سۆسیالیزم. سەددام ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە کودەتای ١٩٦٨ی عێراق (دواتر ناوی نا شۆڕشی ١٧ی تەممووز)، کە بەھۆی ئەم کودەتایەوە حیزبی بەعس دەسەڵاتی گرتەدەست، و حکوومەتی عەبدولسەلام عارفی لە دەسەڵات ھێنایە خوارەوە.
سەددام حوسێن صدام حسين | |
---|---|
سەددام حوسێن لە ئابی ١٩٩٨ | |
پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق | |
لە پۆستدا بووە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ | |
سەرۆک وەزیران | خۆی (١٩٧٩–١٩٩١) سەعدوون حەممادی (١٩٩١) محەممەد حەمزە زوبەیدی (١٩٩١–١٩٩٣) ئەحمەد حوسێن خوزەیر (١٩٩٣–١٩٩٤) خۆی (١٩٩٤–٢٠٠٣) |
پێشینە | ئەحمەد حەسەن بەکر |
پاشینە | جای گارنر (وەک ھاوپەیمانی دەسەڵاتی کاتی لە عێراق) |
فەرماندەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە حیزبی بەعس | |
لە پۆستدا بووە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ | |
پێشینە | ئەحمەد حەسەن بەکر |
پاشینە | پۆستەکە نەما |
سەرۆکوەزیرانی عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٢٩ی ئایاری ١٩٩٤ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ | |
سەرۆک کۆمار | خۆی |
پێشینە | ئەحمەد حوسێن خوزەیر |
پاشینە | محەممەد بەحرولعلوم وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران |
لە پۆستدا بووە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٢٣ی ئازاری ١٩٩١ | |
سەرۆک کۆمار | خۆی |
پێشینە | ئەحمەد حەسەن بەکر |
پاشینە | سەعدوون حەممادی |
سکرتێری گشتی و فەرماندە لە حیزبی بەعس | |
لە پۆستدا بووە کانوونی دووەمی ١٩٩٢ – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ | |
پێشینە | میشیل عەفلەق |
پاشینە | عیزەت دووری |
سکرتێری گشتی لە سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی لە عێراق | |
لە پۆستدا بووە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ | |
سکرتێری نیشتیمانی | میشیل عەفلەق (تاکوو ١٩٨٩) خۆی (لە ١٩٨٩) |
پێشینە | ئەحمەد حەسەن بەکر |
پاشینە | عیزەت دووری |
لە پۆستدا بووە شوباتی ١٩٦٤ – تشرینی یەکەمی ١٩٦٦ | |
پێشینە | ئەحمەد حەسەن بەکرد |
پاشینە | ئەحمەد حەسەن بەکرد |
ئەندامی سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی لە عێراق | |
لە پۆستدا بووە شوباتی ١٩٦٤ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ | |
جێگری سەرۆککۆماری عێراق | |
لە پۆستدا بووە ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ – ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ | |
سەرۆک کۆمار | ئەحمەد حەسەن بەکر |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | سەددام حوسێن عەبدولمەجید تکریتی (١٩٣٧-0٤-٢٨) ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧ عۆجە، پارێزگای سەلاحەددین، شانشینی عێراق |
مردن | ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦(٢٠٠٦-١٢-٣٠) (٦٩ ساڵ ژیاوە) Camp Justice, کازمیە، بەغدا، عێراق |
پارتی سیاسی |
|
ھاوسەر(ەکان) | |
منداڵ(ەکان) | |
واژوو | |
خەڵاتەکان | |
خزمەت/لق | ھێزە چەکدارەکانی عێراق |
پلە | موشیر |
شەڕەکان | جەنگی ئێران-ئێراق جەنگی کەنداو شەڕی کورد-عێراق جەنگی عێراق داگیرکردنی کوێت |
سەددام وەک جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و ژەنەڕاڵ ئەحمەد حەسەن بەکر کاری دەکرد، لەو کاتەدا چەندین گرووپ وایان دانابوو کە دەست بەسەر حکوومەتدا بگرن، بەڵام سەدام ھێزێکی ئەمنی دروست کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەت و ھێزەکانی سوپا. لە سەرەتای حەفتاکان، سەددام نەوتی عێراقی بە نیشتمانی کرد و بانکە جیھانییەکان لە عێراق چوونە دەرەوە، ئەمەش دوابەدوای ڕووداوەکانی جەنگی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو و گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لەسەر عێراق.[5] سەددام لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سیستمی نەوتی عێراق، ئەو کاتە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ھەنگاوە دەبێتە ھۆی گەشەکردنی ئابووری عێراق بە ماوەیەکی خێرا. لەم کاتەدا پلە و پۆستەکانی وڵات بە سوننەی عەرەب پڕکرانەوە.[6]
دوای ئەوەی چەندین ساڵ بەشێوەی دی فاکتۆ حوکمی عێراقی دەکرد، لە ساڵی ١٩٧٩ بەڕەسمی سەددام بووە سەرۆککۆماری عێراق. ئەو چەندین بزووتنەوەی کوردی و شیعەی سەرکوت کرد کە ھەوڵی خۆبەڕێوەبردن و سەربەخۆییان دەدا.[7] سەدام عێراقی ڕووبەڕووی جەنگی ئێران و عێراق و شەڕی کەنداو کردەوە، شێوازی بەڕێوەبردنەکەی سەددام دیکتاتۆری بوو.[8] ژمارەی عێراقییە کوژراوەکان لە ماوەی خزمەتی سەربازی بۆ حکوومەتەکەی سەددام، جینۆسایدەکان و زەبر و زۆردارییەکانی سەددام بە نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەس دادەنرێت.[9] داگیرکاریی سەدام حووسێن بۆ سەر ئێران و کوێت، بەھەمان شێوە بووە ھۆی مردنی سەدان ھەزار کەس. سەدام لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، بەھاوکاری ھێزە جەنگییەکانی بەڕیتانیا لە ھەڵەبجە بووە ھۆی کۆمەڵکوژییەکی گەورە و بە بۆمبی کیمیایی ٥ ھەزار کوردی بێتاوانی کوشت، جگە لە دەیان و سەدان و ھەزاران برینداری تاوانەکە کە تاوەکو ئێستا بەدەست ئەو دەردەوە دەناڵێنن.
لە ساڵی ٢٠٠٣، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی جۆرج دەبلیوو بوش، سەرۆککۆماری ئەمریکا و تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراقیان ڕاگەیاند، کە لەلایەک قازانج و لەلایەکی تر زیانی ھەبوو، و تۆمەتی ھەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ و ھەبوونی ھاوپەیمانییەتی لەنێوان سەددام و چەکدارانی قاعیدە خستە پاڵ سەددام حوسێن.[10] لە ئەنجامدا، دەسەڵاتی سەددام حوسێن ڕووخێندرا و دواتریش یەکەم ھەڵبژاردنی دیموکراسی لە عێراق بەڕێوەچوو. دوای دەستگیرکردنی سەددام، ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ یەکەم دادگایی سەددام لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی عێراقی بەڕێوەچوو. لە ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، سەددام لەلایەن دادگای تاوانەکانی عێراق بەھۆی بەشداریکردنی ناوبراو لە کوشتنی ١٤٨ شیعە لە کۆمەڵەکوژیی دوجەیل بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بە ھەڵواسین تاکوو مردن. ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، سەددام لە سێدارەدرا.[11]