کیمیابارانی ھەڵەبجە
کۆمەڵکوژییەک بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق دژی کوردانی هەڵەبجە / From Wikipedia, the free encyclopedia
کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە]
کیمیابارانی ھەڵەبجە | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ھەڵمەتی ئەنفال و ئۆپەراسیۆنی زەفەر ٧ (لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا) | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
حیزبی بەعس | یەکێتیی پارتی | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
عێراقی بەعسی بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن | مەسعود بارزانی | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
3,200–5,000 مردووان 7,000–10,000 برینداران |
لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە.
لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی تەنھا ١٥ ساڵ سزا درا.
لە دوای کارەساتەکە، دەوڵەتە زلھێزەکانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا ھەڵوێستیان ناڕوون یان ھەستان بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە. بۆ نمونە، پەرلەمانتاری بەریتانی تۆنی بێن لە ٢٠٠٣ ئەڵێ: «ئێمە چەکەکانمان دابین کرد بۆ سەددام، ئێمە پڕچەکمان کرد، من لە پەرلەمان بووم کە ھەڵەبجە ڕوویدا، باسمان کرد بەڵام پێیان وتین کە ناتوانین ھیچ بکەین چونکە ھاوپەیمانە»[1]