مارگریت ئاتوود
From Wikipedia, the free encyclopedia
مارگریت ئێلینۆر ئاتوود (بە ئینگلیزی: Margaret Eleanor Atwood؛ لەدایکبووی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩) ھەڵبەستوان، ڕۆماننووس، ڕەخنەگری وێژەیی، وتارنووس، مامۆستا، چالاکوانی ژینگەیی و داھێنەرێکی کەنەدییە. لە ١٩٦١ەوە، ھەژدە کتێبی ھەڵبەست، ھەژدە ڕۆمان، یازدە کتێبی ناخەیاڵکردی، نۆ کۆمەڵە خەیاڵکردی کورت، ھەشت کتێبی مناڵان و دوو ڕۆمانی گرافیکی بڵاو کردووەتەوە.
زانیاریی خێرا مارگریت ئاتوود, لەدایکبوون ...
مارگریت ئاتوود | |||||
---|---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | مارگریت ئێلینۆر ئاتوود (١٩٣٩-١١-١٨) ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ) ئۆتاوا، ئۆنتاریۆ، کەنەدا | ||||
پەروەردە |
| ||||
ماوە | ١٩٦١–ئێستا | ||||
چەشن |
| ||||
کارە بەرچاوەکان |
| ||||
ھاوسەر | جیم پۆڵک (ھاوسەرگیری ١٩٦٨؛ جیابوونەوە ١٩٧٣) | ||||
ھاوبەش | گرەیم گیبسن (١٩٧٣–٢٠١٩; مەرگی) | ||||
مناڵەکان | ١ | ||||
واژوو | |||||
| |||||
وێبگە | |||||
margaretatwood٫ca |
دایخە
مارگریت گەلێک خەڵاتی بەھۆی کارەکانییەوە بە دەست ھێناوە، لەوانە دوو خەڵاتی بوکەر، خەڵاتی ئارتەر سی. کلارک، خەڵاتی حوکمڕانی گشتی، خەڵاتی فرانتس کافکا، خەڵاتی شادۆتی ئاستۆریاس، و خەڵاتی ڕەخنەگرانی کتێبی نەتەوەیی.[2] ژمارەیەک لە کارەکانی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆن وەرگیراون. مارگریت دامەزرێنەری خەڵاتی ھەڵبەستی گریفین و دامەزراوەی نووسەرانی کەنەدایە. ھەروەھا، داھێنەری ئامێری لۆنگ پێنە.[3][4]