ھەسارەی شەموولە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەسارەی شەموولە بەو ھەسارۆکانە دەگۆترێ کە یەکێتی فەلەکناسانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەو ھەسارۆکانەیان دەگۆت کە تەنی ئاسمانین و لە دەوری خۆر دەخوولێنەوە یاخوود لە دەوری ئەستێرەیەک لە کۆمەڵەکە، ئەو ھەسارە شەموولانە ھەسارە نین و ھەروەھا مانگیش نین ھەتا لە دەوری گەڕەستێرەیەک خوول بکەن. [1]
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
سیریز (١٨٠١) |
پلووتۆ (١٩٣٠) | ||||
ئیریس (٢٠٠٥) |
ماکێماکێ (٢٠٠٥) |
ھاومی (٢٠٠٤) | |||
ئەو زاراوەیەیی ھەسارەی شەموولە لە پاشی ساڵی ٢٠٠٦ەوە سەری ھەڵدا لە کاتەکدا کە یەکێتی فەلەکناسانی نێودەوڵەتی چەند تەنێکی کۆمەڵەی خۆری دیاریکرد کە ئەو تەنانە بەشەک لە تایبەتمەندی ھەسارەیان ھەیە بەڵام ھەسارەش نین ھەروەھا مانگیش نین وە قەبارەیان ناگاتە تایبەتمەندی ھەسارەیەک ھەروەھا قەبارەشیان گەورەترە لە تەنە گچکەکانی کۆمەڵەی خۆر، ھەسارە شەموولەکان لە نێوان ئەو دوو جۆرە تەنەدان، ھەروەھا یەکەک لە زانای فەلەکی پێناسەی ھەسارەی شەموولە دەکا و دەڵێت ئەو ھەسارە شەموولانە بە ھەسارەی تەواو دەچن بەڵام ھەسارەش نین، بەڵام پاشی چەندین ساڵ ھێشتا بە تەواو پێناسەیەکی گوونجاوە نەکرایە لۆ ئەو تەنانە. [2]