یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو لە وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥، وەرزی ٦٠ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن UEFA ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٣یە لەو کاتەوەی ناوی لە جامی پاڵەوانی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. یارییەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین لە ئەڵمانیا لە نێوان یانەی یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس ئیتاڵی و یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا ئیسپانی ئەنجامدرا.[1][2]
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥ | |
---|---|
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤-٢٠١٥ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئەڵمانیا |
جێ | Berlin Olympic Stadium |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ |
کاتی ڕوودان | ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
یانە بەشداربووەکان | یوڤێنتوس، یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا |
براوە | یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا |
Statistical leader | ئاندرێس ئینیێستا |
ناوبژیوان | Cüneyt Çakır |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | ئیڤان ڕاکیتیچ، لویس سوارێز، نەیمار، ئەلڤارۆ مۆراتا |
بۆ دووەمجار – دوای ساڵی ٢٠١٠ – ھەردوو یانەکە گەیشتنە یاریی کۆتاییی، ھەروەھا پێشتر ھەریەکەیان خولی نیشتمانی و جامی وڵاتەکەیان بەدەستھێنابوو، بردنەوەی ئەم نازناوە سیانەی نازناوەکانیان بەدەست دەھێنا. دوای تێپەڕبوونی تەنھا چوار خولەک یانەی بارسێلۆنا لە ڕێگای ئیڤان ڕاکیتیچ، گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، گێمی یەکەم بە ئەنجامە کۆتایی ھات. لە گێمی دوەمدا یوڤێنتوس لە ڕێگای ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکسان بوونیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی ٦٨دا لویس سوارێز جارێکی دیکە بارسێلۆنەی بە پێشخست، دواتریش نیمار گۆڵیکی دیکەی تۆمارکرد بەم ئەنجامە یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە. ھەروەھا ئەمە شەشەم دۆڕانی یۆڤانتۆس بوو لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بوو کە پێشتر لەگەڵ یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن و بەنفیکا ھاوبەشی کردبوو.[3]